بڕیار بۆ چێشتخانەکانی دهۆک دەرچووە

گۆشتەکە خۆماڵییە یان هاوردە؛ دەبێت ئیتر دیاریی بکرێ

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

“لە دهۆک هەر چێشتخانەیەک جۆری ئەو گۆشتەی بەکاریدەهێنێت، بۆ خەڵک دیاریی نەکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت”، لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ ئەو بڕیارەی داوە و هەرخۆشی ئیتر چاودێریی جێبەجێکردنی دەکات.

بەپێی بڕیارەکە، دەبێت، “چێشتخانەکان بە پۆستەرێک بنووسن، ئەو گۆشتەی بەکاریدەهێنن، خۆماڵییە یان هاوردە کراوە”.

ئەمڕۆ شەممە 2024.5.4، لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی دهۆک، سەردانی خواردنگە و چێشتخانەکانی ناو بازاڕی دهۆک-یان کرد، رێنمایی بە چێشتخانەکان دراوە، کە جۆری گۆشتەکە بە تابلۆیەک هەڵبواسرێت و بنووسن کە “خۆماڵییە یان هاوردەکراوە”.

ملەت زرکی، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازارە لە قایمقامیەتی دهۆک، ئەو بە 964ـى وت، “لە زۆربەی چێشتخانەکاندا دیار نییە ئەو گۆشتەی بەکاریدەهێنن هاوردە کراوە یان خۆماڵییە، بۆیە بڕیارمانداوە کە دەبێت چێشتخانەکان جۆری گۆشتەکە دیاریی بکەن و خەڵک بزانێت چ جۆری گۆشتێک هەیە لەو چێشتخانانەدا”.

سەرۆکی لیژنەکە و ئەندامەکانی لە سبەی یەکشەممەوە 5.5.2024، بڕیاری دیاریکردنی جۆری گۆشت بۆ چێشتخانەکان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، ملەت زرکی وتیشی، “هەر چێشتخانە و رێستۆرانتێک، پابەندی نەبن، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خانووەکانی سەر رووباری هشکەرووی دهۆک تێكده‌درێن

خانووەکانی سەر رووباری هشکەرووی دهۆک تێكده‌درێن

گرێبەستەکانی تەندروستی دهۆک چوار مانگە بێ مووچەن

گرێبەستەکانی تەندروستی دهۆک چوار مانگە بێ مووچەن