دیمەنی کەشتییەکی نەوت هەڵگر و بەندەرێکی گواستنەوەی نەوت.وێنە.وەزارەتی نەوتی عێراق
لهگهڵ ئۆپێک خهریكی گفتوگۆیه
عێراق دهیهوێت ههناردهی نهوت زیاد بكات
ئهرسهلان عهبدوڵا
حکومەتی بەغدا سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردن.
وهزیری نهوتی عێراق باسم محهمهد خزهییر له راگهیاندراوێكی رۆژنامهوانیدا ئهمڕۆ شهممه 7.11.2026 ئاشكرای كرد، وڵاتهكهی خهریكی دانوستانی بهردهوامه، بۆ ئهوهی رێژهی ههناردهی نهوت زیاد بكات.
لە هەمان کاتدا پابەندبوونی عێراقی بە رێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی دامەزراو دووپاتکردەوە.
وهزیری نهوت ئاماژەی بە ناتەبایی لە نێوان توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی عێراقدا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەكهی، كه له پێنج دهیهی رابردوو پێیدا تێپهڕیوه، شایهنی ئهوهیه ههناردهی زیاتر بكرێت، چونكه پێویستی به دەستەبەرکردنی داهاتی دارایی پێویست ههیه، بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی حکومەت.
باسم محهمهد پابەندبوونی عێراقیشی بە پشکی ئۆپێک کە 4 ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل نهوته لە رۆژێکدا، دووپاتکردەوە.
سەبارەت بە پێوەرەکانی هەناردەکردن، وەزیری نەوت لە 19ی مانگی رابردوودا رایگەیاندبوو، هەناردەی رۆژانە لە رێگەی سێ دهروازهی سەرەکییەوە بۆ سەرووی 3.4 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی رابردوو زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە.
وەزاری نهوت دووپاتی کردەوە، کۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا بە سەرکەوتوویی رێژەی هەناردەکردنی گشتیی 3 ملیۆن بەرمیلی لە رۆژێکدا پاراستووە، سەرەڕای ئاستەنگە ئەمنییەکان و بارودۆخی کاریگەری لەسەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز.
داتا فەرمییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ دەریانخستووە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 533 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێپەڕاندووە و کۆی داهاتەکەی 37.38 ملیار دۆلار بووە.