دەمێنیتەوە؟

پۆچیتینۆ: ماندوو بووم

964+

سۆما حەکیم زادە

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، پۆچیتینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی تووڕەیە لەو پرسیارە زۆرانەی رۆژنامەنووسان، کە سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەکەی ئاراستەی دەکرێت.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا وەرزی داهاتوو لە تیپەکەدا دەبێت، راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە وتی:

بێزار بووم لەم دەنگۆ گەمژانەیە، ئایا باشتر نییە بچن پرسیار لە سەرۆکی یانەکە بکەن لەم بارەیەوە.

وتیشی، پێتان دەڵێت من دەمێنمەوە یان نا، گرێبەستم لەگەڵ چێڵسی بۆ ساڵێکی دیکە هەیە و کەس هیچی پێ نەوتووم سەبارەت بە رۆیشتن، بۆیە گریمانەکەم ئەوەیە کە بەردەوام دەبم لە چێڵسی و لە وەرزی داهاتووش لێرە دەبم.

پۆچێتینۆ ئەم وەرزە بووە راهێنەری چێڵسی و لە چەند رۆژی رابردووشدا دەنگۆی زۆر لە بارەی دوورخستنەوەی هەیە.

یوێفا به‌ هۆی چێڵسییه‌وه‌ یاساكانی یاریی خاوێن ده‌گ...

یوێفا به‌ هۆی چێڵسییه‌وه‌ یاساكانی یاریی خاوێن ده‌گۆڕێت