دەرمان هاتووە
ئاگادارییەک بۆ ئەو نەخۆشانەى دەرمانى درێژخایەن وەردەگرن
964+
وریا فەتاح
تەندروستیى راپەرین ئاگادارى ئەو نەخۆشانە دەکاتەوە، کە گورچیلە و جگەریان چاندووە، دەرمانى درێژخایەن هاتووە و بچن وەرى بگرن.
تەها محەمەد، وتەبێژى تەندروستى راپەڕین بە 964ـى وت،”دەرمانى درێژخایەنى ئەو نەخۆشانەى لە سەنتەرى گورچیلە شووشتنەوەى گورچیلەیان بۆ دەکرێت یان ئەو نەخۆشانەى چاندنەوەى گورچیلە و جگەریان کردووە، هاتووە”.
داوا دەکات، سبەینێ یەکشەممە، 5.5.2024، سەردانی بەشى دەرمانخانەى سەنتەرى گورچیلەى راپەڕین بکەن بۆ وەرگرتنى دەرمانى پێویست.
ئەمە جۆرى دەرمانەکانن:
1. حب سیل سیپت
2. شراب ساندیمم
3. حب مای فۆرتیک
4. حب بردزولین
5. کپسول پڕوگراڤ
وتەبێژى تەندروستیى راپەڕین ئاشکراشى دەکات، 268 نەخۆش لە سەنتەرى گورچیلەى دەستکردى رانیە، دەرمانى درێژخایەن وەردەگرن.