دەڤەرى باڵەکایەتى
نزیکی گۆڕستانێک پر لە زبل و خاشاک کراوە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
سەیرانگایەکى بەهارەى باڵەکایەتى خەریکە دەکەوێتە ژێڕ زبڵ و خاشاک، گەشتوگوزارى چۆمانیش دەڵێت، ئاگادار نین.
گۆڕەپانى باسان، کە دەکەوێتە تەنیشت گۆڕستانى کۆنى گوندى باسان لە دەڤەرى باڵەکایەتى، سەیرانگایەکى وەرزییە و لە بەهاردا خەڵک سەردانى دەکەن و گەشت و سەیرانى خۆیانى تێدا ئەنجام دەدەن، بەڵام ئێستا ئەوەندە زبڵ و خاشاک تێیدا کۆبووەتەوە، کە خەریکە سیما راستەقینەکەى لەدەستدەدات.
964 ئەوبابەتەى بە گەشتوگوزاری چۆمان گەیاند، بە وتەى هەڵگورد محەمەد، کە بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى قەزاکەیە، هەفتەى رابردوو سەیرانگاکەیان پاککردووەتەوە، بەڵام ئاگادارنین دووبارە زبڵ و خاشاکى تێدا کۆبووبێتەوە.
وتیشی، هەفتانە یەک جار تیمەکانی شارەوانی سەردانی ئەو سەیرانگایانە دەکەن و زبڵ و خاشاکەکە هەڵدەگرنەوە، بەڵام وەک دەڵێت، بە زووترین کات کۆمپانیاى پاککەرەوە رادەسپێرن، تا بچێت سەیرانگاکە پاک بکاتەوە.
گەشتوگوزارى چۆمان داوا لە سەردانیکەران دەکات، پاکوخاوێنى سەیرانگاکان بپارێزن و لە دواى گەشتەکانیان زبڵ و خاشاکەکانیان کۆبکەنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح