هەشت رۆژ لەگەڵ GTA

گەنجێک کەپری هێناوەتە سەر شەقام تا یارییەکە تەواو بکات

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

گەنجێكی سلێمانی، كە سەرقاڵی یارییە ئەلیكترۆنییەكانە و لەسەر شەقام بەلایڤەوە كەپرێكی داناوە و بڕیارە تا كۆتایی یارییەكە كەپرەكەش لانەبات.

ژیار عومەر، قسەی بۆ پەیامنێری 964 كردووە و وتی، بیرۆكەی كەپرەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ویستم شتێكی تایبەت بكەم و سەرنجی خەڵك راكێشم كە نەكرابێت، یارییەكە خواستێكی زۆری لەسەرە و دەستكەوتنیشی لە كوردستان ئاسانە.

دەشڵێت، ماوەی 13 ساڵە چاوەڕێی ئەو یاریەین و بۆیە بۆ ئێمە تایبەتمەندی خۆی هەیە و یارییەكەش گۆڕانكاری باشی بەخۆوە بینووە و لەگەڵ مەرحەلەكانی پێش خۆی جیاوازی زۆری هەیە.

ئەو وتی، هەوڵدەدەم لە ماوەی هەشت رۆژدا كۆی یاریەكە تەواو بكەم، ئینجا كەپرەكە لادەبەم و ویستم لایڤەكە نەوەستێنین و كاتی خەویش بمێنینەوە بەلایڤەوە، بەڵام بەهۆی بێ كارەباییەوە كارەكە نەگونجا.

یاریەكە بۆ تەمەنی خوار 21 ساڵ گونجاو نییە، بەهۆی دیمەنەكانی، توندوتیژی، بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەنانەت چەندین دیمەنی كرداری سێكسی تێدایە، بۆیە رێگە بە بەكارهێنانی بۆ تەمەنی خوار ئاستی دیاریكراو نادات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا