لە مەزارگەی ئیمامی عەلی

ئەو کاتەی نوێژی مەغریبی دەکرد گوللەیەک بەر ملی کەوت

964+

فەهمی نەبی

ئێوارەی دوێنێ پێجشەممە لەکاتی نوێژکردنی مەغریب لە مەزارگەی ئیمامی عەلی لە شاری نەجەف، گوللەیەکی وێڵ بەر ملی گەنجێک کەوت و برینداری کرد.

گەنجەکە ناوی ئەمیر ئەلعەریدیە تەمەنی 28 ساڵەو لە کاتی نوێژدا لە حەوشەی “ئەلحەیدەریەی شەریف” لە مەزراگەی ئیمام عەلی ئەو گوللەیەی بەرکەوتووە.

گوللەکە بەر ملی گەنجەکە کەوتووە دەڵێت: لەناو نوێژ بووم کە گوللەکەم بەرکەوت ئازاری هەبوو، بەڵام نوێژەکەم تەواوکرد، منیان برد بۆ نەخۆشخانەی ئەلحەکیم.

ئەو گەنجە دەڵێت، ئەگەرچی نازانم کێ ئەو گوللەیەی تەقەندووە، بەڵام لەسەر کەسی نادیار داوام تۆمارکردووە.

گوللەی وێڵ ژیانی لە کچێک سەندەوە

گوللەی وێڵ ژیانی لە کچێک سەندەوە