دۆزرانەوە

سەرۆککۆمار و هاوڕێکانی لە ناو کۆپتەرە تێکشکاوەکە گیانیان لەدەستدا

964+

توانا نەقی

دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان بەدوای ئەو کۆپتەرە کە سەرۆککۆماری ئێرانی تیادا بوو لە سنووری تەبرێز تێکشکا کۆپتەرەکە دۆزرایەوە و سەرۆککۆمار و سەرجەم هاوەڵانی گیانیان لەدەستدا.

لەناو کۆپتەرە تێکشکاوەکەدا 9 کەس گیانیان لە دەستدا کە پێکهاتوون لە سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و پارێزگاری ئازربایجانی رۆژهەڵات و ئیمامی تەبرێز لەگەڵ تیمی پاسەوان و فڕۆکەوان.

هەرزوو لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دا ئاژانسە فەرمیەکانی ئێران گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێکانی دیکەیان راگەیەیاند.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاری کەوتنی فڕۆکەکەی ر...

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاری کەوتنی فڕۆکەکەی رەئیسی دەگێڕێتەوە