چینیەکان چیتر ناتوانن بەکاری بهێنن

ئەپڵ واتسئەپ و سرێدسی لە چین کشاندەوە

964+

عادل کانەبی

کۆمپانیای ئەپڵ هەردوو ئەپی واتسئەپ و سرێدسی لە ئەپستۆری خۆی لە چین کشاندەوە و چیتر بەردەست نابن بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە چین.

ئەو بڕیارەی ئەپڵ لە میانەی ئەو هەنگاوانە هات، کە حکومەتی چین دەیگرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەر خۆیشی داوای لە ئەپڵ کرد ئەو دوو ئەپە لە چین نەهێڵێت.

لە ماوەی رابردوو چین جگە لەو دوو ئەپە، فەیسبووک، گووگڵ، یوتیوب، ئێکس [توویتەری پێشوو] لە هاوڵاتیانی قەدەغەکرد و تەنیا دەیانتوانی لە رێگەی بەکارهێنانی ڤی پی ئێنەوە ئەو ئەپانە بەکار بهێنن.

ئەپڵ دەڵێت، چین داوای لێکردین ئەو دوو ئەپە لا بدەین بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمان.

لە چین ئەپی WeChat هەیە کە بۆ پەیوەندی و نامەگۆڕینەوە بەکار دەهێندرێت و چینییەکان بەکاری دەهێنن وەک جێگرەوەیەک بۆ واتسئەپ، لە سەرجەم مۆبایلەکان بەردەستە.

هەر یەک لە ئەپەکانی واتسئەپ و سرێدس لە لایەن کۆمپانیای مێتای ئەمریکییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت کە خاوەنەکەی ماڕک زۆکەبێرگ.

وەتسئاپ نامەکان هەڵدەواسێت

وەتسئاپ نامەکان هەڵدەواسێت