بەهۆی کاریگەی لافاو

لە گوندی کەشکۆڵی گەورە دەیان سەر ئاژەڵ مردار بوونەتەوە

964+

فەهمی نەبی

بارانی بەخوڕی ئەم بەیانییە زیانێکی زۆری بە گوندەکانی ناحیەی قەرەتەپە گەیاندووە، بەجۆرێک لە گوندی کەشکۆڵی گەورە گەوڕێکی ئاژەڵ رووخاوە بەهۆیەوە دەیان سەر ئاژەڵ مردار بوونەتەوە.

فارس مزاحیم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەیە لە ڤیدیۆیۆیەک دەردەکەوێت، داوا لە سەرۆک وەزیران و پارێزگاری دیالە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەکات هەرچی زووە بێن بەدەمی خەڵکی ئەو گوندانە.

ئەوەش دەڵێت، هەریەکە لە گوندەکانی کەشکۆڵی گەورە، سەلام و سەفرە زیانی زۆریان بەرکەوتووە، بەتایبەت گوندی کەشکۆڵی گەورە چەندین خانوو زیانی بەرکەوتووە.

ئەو گوندانەی زیانیان بەرکەوتووە، دەکەونە ناحیەی قەرەتەپە لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە.

بەهۆی داڕمانی شاخێک  42 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە

بەهۆی داڕمانی شاخێک 42 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە