لەسنوری ناحیەی بەرزنجە

بەهۆی داڕمانی شاخێک 42 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە

964+

بڕوا مجید – ناحیەی بەرزنجە

بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە گوندی دێ کوێری سنوری ناحیەی بەرزنجە بەشێکی شاخێک بەسەر خانێکی ئاژەڵاندا داڕماو 42 سەر ئاژەڵی کوشت.

ئەکرەم سەعید خەڵکی گوندی دێ کوێرە لە گوندەکە بۆ 964 وتی، “بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، شوێنی مانەوەی ئاژەڵەکانی ماڵی خاڵۆزاکەم  رووخاوەو 42 سەر بزن کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانە رووخاوەکە و مردوون”.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، لە خانەکە 25 سەر ئاژەڵی گەورە و 17 سەر ئاژەڵی بچووک لەناو خانەکەدا لەناوچوون، تەنیا یەک ئاژەڵی بچووک دەرچووە لەرووداوەکەدا.

تیمێکی شارەوانی ناحیەی بەرزنجە گەیشتوونەتە گوندەکە و شوێنەکەیان پاککردوەتەوە و ئاژەڵە مرادەبووەکانیان دەرهێناوە.

رێبین مەحمود بەڕێوەبەری ناحیەی بەرزنجە بە 964ی وت، “دوای لێکۆڵینەوەی ئەو تیمەی شارەوانی ناحیەی عەربەت دەرکەوتووە بەهۆی داڕمانی بەشێک لە شاخێک ئەو رووداوە روویداوە”.

گوندی دێ کوێر دەکەوێتە نێوان ناحیەی عەربەت و ناحیەی بەرزنجە لە پارێزگای سلێمانی.

لە رێگای سۆران مەترسی داڕمانی شاخ هەیە

لە رێگای سۆران مەترسی داڕمانی شاخ هەیە