ماڵێک لە گەڕەکی گڵکەند ئاو چووەتە ناویەوە. وێنە :964
تیمەکانیان تا چەند رۆژێکی دیکە لە ئامادەباشیدان
قایمقامی هەولێر بۆ 964: نزیکەی 50 ماڵ ئاوی تێچووە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و بەتایبەت لە هەولێر ئاو چووەتە چەند ماڵێک لە گەڕەکە جیاوازەکانی شارەکە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی بێت ئەم شەپۆلە تا چەند رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و کاریگەریەکەشی لە ئەم دوای نیوەڕۆوە زیاتر دەبێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964ـی وت، لەشاری هەولێر کەمتر لە 50 ماڵ ئاو چووەتە ناویان و سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی و شارەوانی ئیشکگرن.
وتیشی، تاوەکو رۆژی دووشەممە تیمەکانمان لە ئیشکگری دەمێنەوە و ئامادەکارییەکی باشکراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان کەمترین زیانیان بەرکەوێت.
جگە لەو گەڕەکانەی کە ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە بەشێک لە شەقامەکانیش ئاوی تیادا کۆبووتەوە لە هەولێر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی