تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەن
ئاو چووەتە چەند ماڵێکی گەڕەکی گڵکەند لە هەولێر
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی ئەم بەیانییە چەند ماڵێکی گەڕەکی گڵکەند لە هەولێر ئاو چووتە ماڵیانەوە و کۆڵانەکانیش ئاوێکی زۆری تیا کۆبووەوە.
پەیامنێری 964 چووەتە ئەو گەڕەکەو ئیستا تیمەکانی ژینگە پارێزی و شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوەی کۆڵانەکان و کردنەوەی سەرەمەنهۆڵەکانن.
تیمەکان دەیانەوێت پاشماوەی لافاوەکە نەهێڵن و ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەگەری دووبارە بوونەوەی لافاو.
داڕشتنەوە: توانا نەقی