"خەرێکە بێتام دەبێ"

مامۆستایانی گرێبەست موچەی مانگی پێشوویان وەرنەگرتووە و دەنگیان هەڵبڕی

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی موچەی مانگی پێشوویان وەرنەگرتووە و لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکەیان گردبوونەوە.

محەمەد کەمال یەکێک لە مامۆستا ناڕازییەکان قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “15 رۆژە موچەکەمان دواکەوتووە و وەزارەتی دارایی و ئابووریش دەڵێت، پارەتان بۆ کۆ دەکەینەوە لە داهاتی ناوخۆیی کە نازانین هەیە یا نییە”.

“ئەم بابەتە خەریکە بێتام دەبێ، چونکە شەش مانگی داهاتووش دەکەوێتەوە ناو هەمان نەهاتن و دواکەوتنی موچە، وا گریمان سێ مانگی هاوین مامۆستاکان لە ماڵەوە بوون، دوای دەستپێکردنەوەی دەوام ئەگەر پارەیان پێ نەبوو، دیسان بایکۆت دەستپێدەکەنەوە”، محەمەد کەمال وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە و وەزارەتی دارایی و ئابووریش دەڵێت، “نەقسی پارەمان هەیە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری