وێنەی روداوێکی هاتوچۆلە شەقڵاوە .وێنە:964
لە شەقڵاوە
شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون
+964
ئاکام غەفور-سۆران
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندی شەقڵاوە شەش کەس برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2.5.2024 روویداوە، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتی پاسات و کیا خۆیان بەیەکتردا کێشاوە، شەش کەس بریندارن، کە ژنێک و پێنج پیاون.
هاشم هەریری، رێپێدراو لە هاتوچۆی شەقڵاوە، 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندی شەقڵاوە”.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە، بە 964ـی وت، شەش برینداری رووداوێکی هاتوچۆ گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەقڵاوە، سێ لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە چارەسەر دەکرێن و سێ کەسیش دوای چارەسەری سەرەتایی، بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا