فهتوایەکی نوێ لە هەرێم؛
“بۆ قوربانیكردن پارهمەدەنه هیچ کەس و دهزگا و رێکخراوێک”
فەرهاد حەسەن
ئەنجومهنی باڵای فهتوا لەهەرێمی كوردستان داوا دەكات پاره تهسلیم به هیچ دهزگا و رێکخراوێک نەكرێت بۆ ئەنجامدانی قوربانی، چونکە عیبادەتێکی سەربەخۆیە و دەشڵێت، “کەس قوربانی نەباتە دەرەوەی کوردستان، بەتایبەت کە ئەمساڵ هەژاری و نەدارییەکی زۆر هەیە لە باشوری کوردستان و تێکڕای پارچە دابڕاوەکانی تریش”.
ئەنجومهنی باڵای فهتوا لە كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەنجامدانی قوربانی سوننەتێکی گەورە و خێرێکی نەبڕاوەیە. کاتی سەربڕین لە دوای نوێژی جەژنی قوربانەوە دەستپێدەکات تا ئاوابونی خۆری رۆژی چوارەمی جەژن، کە لە هەمو کاتەکانی ئەو چوار رۆژەدا (شەو یان رۆژ) ئەنجامدانی دروستە.
سەبارەت بە مەرجەکانی ئاژەڵەکە؛ پێویستە مەڕ و بزن بۆ یەک کەس بن و رەشەوڵاخ بۆ حەوت کەس، بە مەرجێک تەمەنی شەرعییان تەواو کردبێت و لە عەیب و نەخۆشی و لاوازیی توند بەدوور بن و هەروەها چونکە سوننەتێکی کیفائییە، دروستە سەرۆکی خێزان یەک قوربانی بکات و پاداشتەکەی بۆ تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی بێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بۆ ئەو کەسانەی لە حەجن یاخود لە دەرەوەی وڵات دەژین، باشتر وایە لە رێگەی بریکارەوە قوربانییەکەیان لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام بدەن. بەپێی مەزهەبی شافیعی، گواستنەوەی قوربانی لە وڵات یان شارێکەوە بۆ شوێنێکی تر دروست نییە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست و هەژاریی زیاتر، یان بۆ لای خزمە هەژارەکان بێت.
لە رووی دابەشکردنیشەوە ئەنجومهنی باڵای فهتوا دەڵێت، قوربانی نەزر و وەسێتی مردوو تەنیا بۆ هەژارانە، بەڵام قوربانی سوننەت خاوەنەکەی و دەوڵەمەندانیش دەتوانن لێی بخۆن.
باسی لەوەشکراوە، باش وایە پاره تهسلیم به هیچ دهزگا و رێکخراوێک نەكرێت بۆ ئەنجامدانی قوربانی، چونکە عیبادەتێکی سەربەخۆیە، خێرتر وایە کەسەکان بۆ خۆیان ئەنجامی بدەن.
دەشڵێت “داواکارین کەس قوربانی نەباتە دەرەوەی کوردستان، بەتایبەت کە ئەمساڵ هەژاری و نەدارییەکی زۆر هەیە لە باشوری کوردستان و تێکڕای پارچە دابڕاوەکانی تریش”.