دیلان لە شوێنی رووداوەکەیە
وردەکاری گیان لەدەستدانی کچەکەی کوردۆی شاعیر
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر خۆی کێشا بە یەکێک لە پایەکانی پردی دەباشان و شۆفێرەکەی کە لانازی کچی کوردۆی شاعیر بوو گیانی لەدەستدا.
دیلانی پەیامنێر چووەتە شوێنی رووداوەکە و باسی رووداوەکە دەکات و دەڵێت، ئاری ئیبراهیم کە ئەفسەری ئێشکگرە لە هاتوچۆی سلێمانی پێی راگەیاندووە، رووداوەکە بەهۆی خێراییەوە روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە یەکێک لە پایەکانی پردی دەباشاندا کێشاوە و شۆفێرەکەش دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
لاناز کوردۆ تەمەنی 22 ساڵ بوو میدیاکار و کچی کوردۆی شاعیر بوو، ساڵێک لەمەوبەر باوکی گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر