بەرەو پاریس
ئه‌مڕۆ عێراق یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدڵا
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئۆڵمپیادی پاریس، كاتێك ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ئیندۆنیسیا ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024 هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی عێراق رووبەڕووی هاوتا ئه‌ندۆنیسییه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه له یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا.
یارییه‌كه كاتژمێر 6:30 له یاریگه‌ی دحێل له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت و براوه‌ی یارییه‌كه راسته‌وخۆ بۆ ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێی ئۆڵمپیادی 2024ی پاریس سه‌رده‌كه‌وێت.
عێراق له قۆناغی پێش كۆتایی به ژاپۆن دۆڕا و ئیندۆنیسیاش به ئۆزبه‌كستان دۆڕا.
تیپه‌كه‌ی رازی شنه‌یشل ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌دات بردنه‌وه تۆمار بكات و خه‌ونی گه‌یشتن به ئۆڵمپیاد بكاته راستی، ئه‌گه‌ریش بدۆڕێنێت، هێشتا هه‌لێكی دیكه‌شی ده‌مێنێت، به جۆرێك ده‌بێت یاریی پاشكۆی ئاسیا – ئه‌فریقا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی غینیا بكات و له‌وێوه چانسی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆڵمپیاد ده‌بێت.