زیاتر لە ملیۆنێک دیناری بردووە

لە ناو خانەنشینی سلێمانی دزی کردبوو دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بڕێک پارەی لە هاوڵاتیەک لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکە دزیوە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی یەک ملیۆن و 350 هەزار دینار و بڕی 250 دۆلاری دزیەوە.

دەشڵێت، هاوڵاتیەکە سکاڵای تۆمار کردووە، ئەوانیش لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار (أ، هـ، أ) لەدایکبووی 1972 کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناو، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنى باندێکی دزیکردنى راگەیا...

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنى باندێکی دزیکردنى راگەیاند