لە قەڵادزێ

مەترسیەکانی تەقینی بوتڵی کلۆر چین؟

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

ئەمڕۆ یەکێک لەو بتڵە کلۆرانەی هێنراون بۆ پرۆژەی خاس لە قەڵادزێ بنەکەی لێی دەچێت و هۆشداری دراوەتە هاوڵاتیان کە نزیکی پرۆژە ئاوەکە نەکەونەوە، بڵاوبوونەوەی گازی کلۆر تا چەند مەترسیدارە؟

گازی کلۆر لە جەنگی یەکەمی جیهانی هەزاران کەسی کوشت و لە ساڵی 1925-ەوە بەکارهێنانی وەک چەک قەدەغە کراوە، گازەکە گەر بە رێژەیەکی زۆر هەڵبمژرێت دەکرێت لە چەند خولەکێک کەسەکە بکوژێت.

کلۆر لە زۆربەی مادە پاککەرەوەکانی ناو ماڵ بەکار دێت بەڵام بە رێژەیەکی زۆر کەم هەر چەندە رێژەکەشی کەمە بەڵام بۆنکردنی راستەوخۆی تووشی چەندین دەردت دەکات و خواردنەوەشی دەکرێت بتکوژێت!

لەوانەیە بپرسیت مادام ئەوەندە مەترسیدارە، هۆکار چییە کلۆر دەخرێتە ناو ئاوی خواردنەوە؟

کلۆر مادەیەکی کاریگەرە بۆ کوشتنی ئەو زیندەوەرە بچووکانەی کە لەناو ئاون و بە چاو نابینرێن، رێژەیەکی زۆر کەمیشی لەناو ئاو دەکرێت کە لە پرۆژەی ئاوی خاس بۆ هەر ملیۆنێک مەتر سێجای ئاو تەنیا 300 گرام کلۆر بەکاردێت کە رێژەکەی دەگاتە 0.03 و ئەو رێژە کەمەش مەترسی دروست ناکات.

لە ئێستادا لە پرۆژەی ئاوی قەڵادزێ سێ بۆڕی گەورەی ئاو لەسەر بۆتڵەکە دانراوە بۆ ئەوەی زیانەکانی کەمبکەنەوە و بەرگری شارستانی قەزاکە خەریکی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەن، بەڵام بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە خەڵکی ناوچەکە ئاگادار دەکەنەوە لەوەی لە پرۆژەی ئاوی خاس نزیک نەکەونەوە چونکە ئەو گازە کوشندەیە هێشتا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە و دەکرێت مەترسی بخاتەسەر ژیانیان.

بەهۆی لێچوونی بوتڵی کلۆر هۆشداری دەدرێتە بەشێک لە دانی...

بەهۆی لێچوونی بوتڵی کلۆر هۆشداری دەدرێتە بەشێک لە دانیشتوانی قەڵادزێ