دۆخیان چۆنە؟
بریندارەکانی رووداوەکەی کۆڕێ لە هەولێر چارەسەر دەکرێن
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
دوو لە بریندارەکانی رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی ناحیەی کۆڕێ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت و کەسوکارەکەی دەڵێن، قاچیان شکاوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەپۆلی بەهێزی باران دیواری گۆڕستانێک لەناحیەی کۆڕێ رووخا، لەو کاتە چوار ژن بەو ناوە تێپەڕدەبوون و کەوتنە ژێر دیوارەکە، ژنێکیان گیانی لەدەستدا و سیانیان بریندار بوون، دوو لە بریندارەکان گەیەنراونەتە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر و یەکێکیان رەوانەی ماڵەوە کراوە و ئەوەی تریان چارەسەر وەردەگرێت.