ئه‌مساڵ زیاتر له‌ پار گه‌نم چێندراوه‌

خانكێ ئاماده‌كارى بۆ پاراستنى گه‌نمى جوتیاران كرد

964+

فەرهاد  حەسەن

ناحیه‌ى خانكێ و به‌رگرى شارستانیه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جوتیارى سنووره‌كه‌ی و موختاری گونده‌كان كۆبوونه‌وه‌ و رێكاره‌كانى چۆنیه‌تى پاراستنى گه‌نمى ئه‌مساڵیان كرد كه‌ له‌ سنووره‌كه‌یان چێندراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ئه‌مساڵ زیاتر له‌ ساڵى پار گه‌نم له‌ سنوورى ناحیه‌ى خانكێ چێندراوه‌ كه‌ ساڵى پار رووبه‌رى زیاتر له‌ هه‌زار دۆنم داچێندرابوو.

زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به‌ 964ـى وت، ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ جوتیاران كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵیان له‌ هه‌ر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ پارێزراو بێت.

وتیشی “به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رگرى شارستانى قه‌زاى سێمێل ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌مان كردووه‌ و كارئاسانی بۆ جوتیاران ده‌كه‌ین كه‌ بێ كێشه‌و گرفت گه‌نمى ئه‌مساڵیان دروێنه‌ بكه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جوتیاران و موختارى گونده‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له ‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌ زوویی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تیمه‌كان پارێزگاری له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن.

به‌رگرى شارستانى ناحیه‌ى خانكێ دوو ژماره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردنى جوتیاران كه‌ یه‌كه‌میان هێڵێكى گه‌رمه‌ به‌ ماره‌ 115 و دووه‌میشیان ماره‌یه‌كی موبایله‌ به‌ ژماره‌ 07513321101 بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستدا په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكرێت.

جوتیارانى مه‌خمور بۆ دروێنه‌ى گه‌نم و پاراستنیان له...

جوتیارانى مه‌خمور بۆ دروێنه‌ى گه‌نم و پاراستنیان له‌ ئاگر‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌