جوتیاران پەرەیان پێداوە

قارچکەکەی پێنجوێن لە سلێمانی بازاڕی گەرمە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

قارچکی پێنجوێن لە سلێمانی بازاڕی گەرمە و فرۆشیارێک دەڵێت، رۆژانە لەنێوان 30 تا 100 کیلۆ دەفرۆشن.

قارچکەکە قەبارەی گەورەیە و تێیدایە دانەی نیو کیلۆ زیاتر دەبێت.

قادر مەحمود، کە لەناو بازاڕی سلێمانی ئەو قارچکە دەفرۆشت بە 964ـی راگەیاند، قارچکی پێنجوێن خواستێکی زۆری لەسەرە و هاوڵاتیان هەم بەلایانەوە سەرنجڕاکێشە و هەم حەزیشیان لێیەتی.

وتیشی، “کیلۆی بە شەش هەزار دینارە و قارچکی بەرهەمهاتووە، واتا جوتیارەکانی پێنجوێن بەرهەمیدەهێنن و هەموو کاتێکی ساڵیش بەردەستە و هەیە، تەنیا بەهۆی کەشوهەوای گەرمەوە هاوینان کەمێک بەرهەمەکەی کەمدەبێتەوە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی 964 لە کشتوکاڵی سلێمانیەوە وەریگرتووە، لە هەرێمی کوردستان 10 کارگەی بەرهەمهێنانی قارچک هەیە و بەرهەمەکانیان لەناو بازاڕەکانی کوردستان ساغ دەکەنەوە.

بە وتەی ئەو فرۆشیارە، کارگەکان ئەو قارچکە گەورەیە بەرهەمناهێنن، بەڵکو جوتیارەکان لە رێگەی بەرهەمهێنانی تایبەتی خۆیانەوە بەو جۆرە پەرەیان پێداوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

قارچکی دەگمەن دۆزرایەوە و نرخەکەی دەگاتە 350 دۆلار

قارچکی دەگمەن دۆزرایەوە و نرخەکەی دەگاتە 350 دۆلار