سه‌باره‌ت به موچەی دوو یاریزان
یانەی هەولێر: سکاڵامان لەسەر تۆمار نەکراوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دیدار حامید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به 964ی راگه‌یاند، هه‌ردوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌كه‌یان، یاسین سامیه‌ی سوری و ئیدواردی كۆڵۆمبی هۆشداری و ئینزاریان به یانه‌كه داوه، كه داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر زیاتر دوابكه‌وێت، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سكاڵا له فیفا.
دیدار وتیشی، ئه‌و یاریزانانه له فیفا سكاڵایان نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیان هۆشدارییان به یانه‌كه داوه.
یاریزانانی هه‌ولێر سێ مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و دوێنێ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش دانی پێدانا، كه كێشه‌یان هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت هاوكارییان بكات.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به 964 وت، ته‌نیا ئینزاری یاریزان لویس ئیدواردمان بۆ هاتووه و تا ئێستا هیچ شتێكمان سه‌باره‌ت به یاسین سامیه بۆ نه‌هاتووه.