ژینگەی پیس کردووە

خاوەن کارگەیەک لە عەربەت دەستگیر کرا

توانا نەقی

کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت ژینگەی پیس کردووە، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە خاوەنەکەی دەستگیر کراوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، کارگەکە لە سنووری عەربەتە و هەستاوە بە فڕێدانی پاشماوەی کارگەکەی لەو سنوورە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و خاک.

دەشڵێت، دوای بەدواچوون لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت و لیژنەی (فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی )، توانراوە کارگەی سەرپێچیکار بدۆزرێتەوە و لەسەر بڕیاری دادوەر خاوەنی کارگەکە دەستگیرکرا.

ئەوەش هاتووە، دەستگیراوە بەسەر ئەو تراکتۆرەش، کە پاشماوەکەی پێ گوازراوەتەوە، پەڕاوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە بە مەبەستی ئەنجامدانی کرێکاری یاسایی.