دیمه‌نێكی كرێكارانى شاره‌وانى پردێ له‌كاتى نانخواردنه‌كه ... وێنه‌كان: سۆشیاڵ میدیاى ئاڵتون كۆپری
سبه‌یش رێزیان لێده‌ندرێت
بۆ رۆژه جیهانییه‌كه‌یان كرێكاره‌كانى پردێ داوەت كران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى پردێ ده‌ڵێت، به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی كرێكاران، به‌پێویستیان زانیووه به‌شێوازى جیاواز رێز له كرێكاره‌كانیان بگرن، به داوه‌تكردنى نان خواردن و رێزلێنانى تایبه‌ت.
له سنوورى شاره‌وانى پردێ نزیكه‌ى 60 كرێكار له‌و شاره‌وانییه كارى پاككه‌ره‌وه و كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ساڵانه، ژنێكى چاكه‌خواز به‌ناوى “لیوا” له‌و ناحیه‌یه به داوه‌تكردنى كرێكاره‌كان له رۆژه جیهانییه‌كه‌یاندا داوه‌تى ژه‌مه خواردنێكیان ده‌كات و ئه‌مساڵیش به‌هاوكاری شاره‌وانى پردێ ئه‌و داوه‌ته‌ى بۆ رێكخستن.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ته‌واوى كرێكاره‌كانیان له رۆژه جیهانییه‌كه‌یاندا پشوودا بوونه و ئه‌وه‌ش مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیانه بۆ یان كراوه.
وتیشی “جگه له داوه‌تى خواردنه‌كه سبه‌ینێش له دیوانى شاره‌وانى رێزلێنان پێشكه‌شى ته‌واوى كرێكاره‌كانمان ده‌كه‌ین و هه‌واڵ و ماندووبوونیان به‌رز ده‌نرخێنین”.