قایمقام: هه‌موومان ئێشكگر ده‌بین
هەولێر ئاماده‌كاریی بۆ لافاو و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی گۆڕانی کەشوهەواو باران بارینی بەهارە كرا، قایمقامی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، هه‌موومان ئێشكگر ده‌بین و ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاویان هه‌یه دیاریی كراون.
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو له هه‌رێمی كوردستان نییه و هێمن قادر پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، كه تێیدا قایمقام و به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌شدار بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئامادەکاریەکان دەربارەی پێشبینییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بارینی بارانی بەخوڕی بەهاران و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو لە گەڕەک و ناوچە جیاجیاکانی شاری هەولێر کرا.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، كه یه‌كێك بوو له به‌شداره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، به 964ی وت، “لیژنه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێك پێكهێنران، كه له هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان پێكدێن له شاره‌وانی، پۆلیس، ته‌ندروستی، ژینگه‌پارێزی و فریاكه‌وتنی خێرا و به‌شه‌كانی دیكه”.
وتیشی، “هه‌موومان ئێشكگر ده‌بین و ئاماده‌باشییمان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك هه‌یه، داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له هه‌ر گرفتێك”.
سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی لافاو و گردبوونه‌وه‌ی ئاو له هه‌ولێر، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید وتی، “لافاو له هه‌ولێر روونادات، ئه‌وه‌ی هه‌یه له چه‌ند شوێنێك ئاو كۆده‌بێته‌وه، شوێنه‌كان دیارن و ده‌ستنیشانكراون كه چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ بكرێت، به‌ڵام پێویستی به بودجه هه‌یه و هه‌ر كاتێك به‌رده‌ست بوو، ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
قایمقامی هه‌ولێر ئاماده‌یی هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كانی شاری هه‌ولێری دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، داواكارن هاوڵاتیانیش خۆپارێزی بكه‌ن، به تایبه‌تی له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینیدا.
حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی و هۆشداریی به هاوڵاتیان داوه له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو، به تایبه‌تی له ئه‌مڕۆ تا شه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاتنی ئه‌و شه‌پۆڵه بارانه‌ی، كه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا باس له‌وه ده‌كه‌ن بارانێكی زۆر ده‌بارێت.