دیمه‌نێكی كاتى كاركردن له جیاكردنه‌وه‌ى ئاو و ئاوه‌ڕۆى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى چوارقوڕنه... وێنه: راگه‌یاندنى شاره‌وانى چوارقوڕنه
(په‌تا)شی بڵاوكردبووه‌وه
ئاو و ئاوه‌ڕۆ تێكه‌ڵبووه‌كه‌ى 300 ماڵى چوارقوڕنه چاره‌سه‌ركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانی چوارقوڕنه، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى تێكه‌ڵبوونى ئاو و ئاوه‌ڕۆى گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌كه‌ى كرد، كه به‌هۆیه‌وه په‌تاى له‌ناو خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه بڵاوكردبووه‌وه.
گه‌ڕه‌كه‌كه، گه‌ڕه‌كى میرزا رۆسته‌میانى پێده‌ڵێن و كه‌وتووه‌ته ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه له به‌شی چوارقوڕنه‌ى كۆندان.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى وت، كه ئاگادار كردانه‌وه به تێكه‌ڵبوونى ئاو و ئاوه‌ڕۆى ئه‌م گه‌ڕه‌كه له ماوه‌ى سێ رۆژدا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه.
وتیشی “ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌مان كردبوو بریتی بوو له 10 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار و كاره‌كانى ته‌واو كران”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌تایه‌ك له‌و گه‌ڕه‌كه بڵاوبووبوه‌وه، دواى ئه‌نجامدانى پشكنین و به‌دواداچوون، ده‌ركه‌وتبوو كه تێكه‌ڵبوونى ئاو و ئاوه‌ڕۆكه هۆكارى دروستبوونى په‌تاكه بووه.
ده‌شڵێت، نزیكه‌ى 300 خێزان له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ژین، بۆیه به په‌له كاره‌كانى جیاكردنه‌وه‌ى ئاو و ئاوه‌ڕۆكه‌مان ته‌واو كرد، بۆئه‌وه‌ى دوور بن له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌ى ته‌ندروستى.
باسی له‌وه‌شكرد، هیچ حاڵه‌تێكی دیكه‌ى تێكه‌ڵبوونى ئاو و ئاوڕۆ له ناحییه‌كه‌یان نه‌ماوه، به‌ڵام به‌وه‌ش ناوه‌ستن و به‌داوادچوونى به‌رده‌وام بۆ گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانى ناحییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له بوونى هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه تیمه‌كانیان راده‌سپێرن بۆ چاره‌سه‌ركردنى.