یارییەکی پێشووی نێوان دۆرتموند و پاریس لە 2023. فۆتۆ: X
چامپیۆنزلیگ
ئه‌مشه‌و “یاریگه زه‌رده‌که” گڕ ده‌گرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی چوونی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 10:00 به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی سیگنال ئیدونا پارك ده‌كرێت، كه جێگه‌ی زیاتر له 88 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه.
هاندەرانی دۆرتموند یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شێوازی هاندانیان هەیە و فشارێکی زۆر گەورە لەسەر تیپی میوان دروست دەکەن.
ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریگه‌ی دۆرتموند زه‌ردێكی ته‌واو بپۆشێت و ئاو له چاوی پاریسییه‌كان بهێنن.
دۆرتموند له یاریگه‌ی خۆیدا تیپێكی زۆر سه‌خته و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش ئیدین تیرزیچ رایگه‌یاند، متمانه‌ی به تیپه‌كه‌ی هه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكات.
هه‌روه‌ها وتی، ئه‌مڕۆ بۆ بردنه‌وه یاریی ده‌كه‌ین و راسته ئه‌زموونی ئێمه كه‌متره، به‌ڵام هه‌موو هۆكارێكی بردنه‌وه‌مان هه‌یه.
شێره‌كانی فێستیڤاڵن، كه نازناوی دۆرتمونده، ئه‌مشه‌و به پاڵپشتیی هانده‌ره سه‌رنجڕاكێشه‌كانیان، رووبه‌ڕووی ئێمباپێ و هاوڕێیه‌كانی ده‌بنه‌وه.
لویس ئێنریكێی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان پێش یاریی ئه‌مڕۆ وتی، “جگه له بردنه‌وه، هه‌ر ئه‌نجامێكی دیكه بۆ ئێمه سوودی نییه و بێهیواییه، ئێمه‌ش هیچ جیاوازییه‌كمان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه نییه”.
وه‌رزی رابردوو هه‌ردوو یانه له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می چامپیۆنزلیگ به‌یه‌كه‌وه بوون، له یاریی یه‌كه‌مدا پاریس 2-1 بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، یاریی دووه‌م له ئه‌ڵمانیا كرا و به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئاماره‌كانی نێوانیان
هه‌ردوو یانه پێشتر 6 یارییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، 2 بردنه‌وه بۆ پاریس و 1 بردنه‌وه بۆ دۆرتموند، له 3 یارییشدا یه‌كسان بوون.
دۆرتموند 4 گۆڵی له پاریس كردووه، به‌ڵام پاریس 7 گۆڵی كردووه.
گه‌وره‌ترین ئه‌نجام بۆ دۆرتموند 2-1 بووه، گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ش بۆ پاریس 2-0 بووه.