دوێنێ شەو چی روویدا
لە درۆنی ئۆکرانی و هێرشی ئەمریکاوە تا نرخی نەوت
964+
بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵەکان لە هیچ شوێنێک مەگەڕێ، ئەوەی لە شەوی رابردووەوە روویداوە بە پوختی لێرە پێت دەڵێین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە چاکی لە ئێرانمان داوە و رەنگە دووبارە لێی بدەینەوە
ترەمپ: راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی شەڕ لە ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن
هەر شەوی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاستی لە پێنج مانگی رابردوودا و نرخی بەرمیلێک بووە 114 دۆلار
سێنتکۆم: لەماوەی 100 رۆژی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران زیانی 25 ملیار دۆلار بەر وڵاتەکە کەوتووە و بە بەهای ئەو بڕە پارەیە رێگرییمان لە هەناردەکردنی نەەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان کردووە.
رۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵ رایگەیاند، ئێران هۆشداریداوە ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش دەستپێبکەنەوە، ئەوا وەڵاممیان جیاواز دەبێت و هیرشی فراوان لە کەنداو دەستپێدەکەن.
واڵ ستریت جێرناڵ: ئێران بنکە و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ژێرخانی مەدەنی لە وڵاتانی دراوسێ وەک فڕۆکەخانە و بۆرییە نەوتییەکان بەئامانج دەگرێت
میدیای ئیسرائیل: ئێران پەلە نەکات لە رێککەوتن، رەنگ ئەمریکا هێرش دەستپێبکاتەوە
میدیای ئیسرائیل: ترەمپ رەنگە پێش هەڵبژاردن پێی باش بێت ئێران لەگەڵی رێککبکەوێت و ئەگەر بکەوێتە دوای هەڵبژاردن مەیلی نامێنێت و لەوانەیە هێرش بکات
بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی حەوت پلە ناوچەی تبتی سەر بە وڵاتی چینی هەژاند و میدیای چین دەڵێت: 16 کەس گیانیان لەدەستداوە، 46 کەس برینداربوون و 300 ماڵیش رووخاون.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە باس لە هەبوونی درۆن و یەکەی سەربازیی ئۆکرانیا دەکەن لە خاکی هەرێمی کوردستان و ئەو هەواڵانە ناڕاست و بێ بنەمان
وەزارەتی ناوخۆ: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم لە پێشینەی کارەکانمانە و بە هیچ شێوەیەک رێگە بە تێوەگلان یان پەلکێشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ململانێیانە نادەین
شەوی رابردوو چەکدارانی داع*ش تەقەیان لە کامێرای حەراری هێزە ئەمنیەکان کرد لە سنووری گوندی بورغولیە لە ناوچەی دەنادیشی باکووری قەزای حەویجە و کامێراکەیان تێکشکاند.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە سوپای عێراق بۆ 964: لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا سێجار تەقە لە کامێراکانمان کراوە و تێکشکێندراون، ئهو شوێنهی تهقهی لێكراوه، لیوای 61ی حەش*دی شە*عبی لێیه.