بۆی هەیە ببنە هاوڕێش
رۆدیگێر: ئێمباپێ تێكوپێك ده‌شكێنم
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌نتۆنیۆ رودیگێری به‌رگریكاری ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه له كیلیان ئێمباپێ ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان یاریی بكه‌ین، ده‌بێت ئێمباپێ تێكوپێك بشكێنم.
رودیگێر بۆ میدیای فه‌ره‌نسا قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئیمباپێ یاریی بكه‌م ده‌یبه‌زێنم و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت لێم ده‌رباز بێت، تێكوپێكی ده‌شكێنم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رودیگێری به‌رگریكاریی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت، ئیمباپێ یاریزانێكی تایبه‌تمه‌نده و له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا مۆندیالی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه پێشبینیی ده‌كه‌م ببێته باشترین یاریزانی مێژووی فه‌ره‌نسا.
پێشتر هەردوو یاریزان لە یارییەکی دۆستانەی ئەڵمانیا و فەرەنسا رووبەڕوو بوونەتەوە.
ده‌نگۆی زۆر هه‌یه هاوینی ئه‌مساڵ ئێمباپێ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه ده‌كات، ئه‌وكاتیش له‌گه‌ڵ رودێگێر ده‌بنه هاوڕێ.