گەنجێک لە جەژنی کرێکاراندا

“رۆژانە 11 كاتژمێر كاردەكەم و دەست لە كەس پان ناكەمەوە”

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

محەمەد عەبدولكەریم، تەمەن 17 ساڵ ماوەی سێ ساڵە كار دەكات لە گەراجی جیاكردنەوەی ئاسن و پلاستیكی نێو زبڵدانەكان لە گەرەكی كوردستانی کەرکوک.

رۆژانە لە كاتژمێر 7:30 بەیانیەوە دێـتە سەر كار تا كاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، رۆژانە بەرامبەر ئەو كارەی دەیكات 10 بۆ 15 هەزار دینار وەردەگرێت.

محەمەد دەڵێت، “گرنگ ئەوەیە ئەو پارەیەی دەستم دەكەوێت دڵخۆشم پێی و دەست لە كەس پان ناكەمەوە، ئەگەر دەرفەتیش هەبێت جارێكی دیكە دەگەڕێمەوە بەر خوێندن بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بكەم “.

وتیشی، جاری واهەیە لە ناو زبڵ و پاشماوەكان كەلوپەل و ئامێری بەنرخی تێدایە و لە كار نەكەوتووە، تەنیا لەبەر ئەوەی مۆدێلی دیكە دەرچووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی