بردنەوەکەی بەرچاو
زاخۆ گەیشتە پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024 لە گەڕی 25ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی مینای بەسڕەی کرد و بە 3-1 گوڵ یارییەکەی بردەوە.
هەرسێ گوڵەکەی زاخۆ لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا لەلایەن فرانک سیدریک، دیۆنی رێباس و داروین لۆپێز لە خولەکهكانی 25، 36 و 43 تۆمارکران، تاكه گوڵی میناش کهڕار جهعفهر لە خولەکی 64 تۆماری كرد.
تەلال بەلوشیی قەتەڕی، راهێنەری یانەی زاخۆ بە 964 وتی: ” پیرۆزە سێ خاڵی گرنگ لە هاندەرانی زاخۆ و بەئیزنی خوا سەرکەوتنەکانمان بەردەوام دەبن “.
یانەی زاخۆ بەم ئەنجامە بە شێوەیەکی کاتی بۆ ریزبەندی سێیەمی خولەکە سەرکەوت و میناش بە شێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی 13 مایەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا