"به‌ ته‌وافوقی سیاسی"

عێراق داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024  سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محەممەد شیاع سودانی، داوای كرد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ته‌وافوقی سیاسی بێته‌ ئه‌نجامدان.

سودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵا، عومەر ئەحمەد محەمەد جەختی لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ژێر رۆشنایی تەوافوقی سیاسی کردەوە، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە جێبەجێکردنی ئەم شایستەدا کردەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو گرنگترین رێکارانەدا کرا، کە کۆمسیۆن دەیگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
سودانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پێویسته‌ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ژێر رۆشنایی کۆدەنگی سیاسی، بە بەشداری هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان به‌ڕێوه‌بچێت.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له‌ 10.6.2024 هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ وا ده‌رده‌خات هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌و كاته‌ی دیاریكراوه‌ نه‌یه‌ته‌ ئه‌نجامدان و دووچاری دواخستن ببێت.

بۆ رۆژی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە 45 هەزار کارمەند ه...

بۆ رۆژی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە 45 هەزار کارمەند هەیە