هەر رۆژێک 620 تۆن

عێراق غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، “لەسەر داوای وەزیری سامانە سروشتییەکان، حکومەتی فیدراڵ رەزامەندیی لەسەر ناردنی رۆژانە 620 تۆن گازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، تا ئەوکاتەی کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکاتەوە”.

وەزارەتەکە دەڵێت، “غازەکە لە هەردوو کۆگای تاجی و ناسرییە دابین دەکرێت”.

کاتژمێر 7:15ی رۆژی هەینی درۆنێک خۆی کێشا بە بەشی کۆگای نەفتا لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم، کاتژمێرێک دواتر بەهۆی وەستانی پرۆسەی ناردنی ‌غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە، هەر حەوت یەکەکەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر کوژانەوە.

رۆژی دووشەممە 29.4.2024، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ 964 قسەی کردووەو دەڵێت، “ئومێد هەیە بەمزوانە بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە”.

دوای ئەوەی شەوی هەینی بە درۆنێک کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکرا و چوار کارمەندی یەمەنی گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا وتی، “بەهۆی ئەو هێرشەوە 2500 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە و لە رێگەی سەرچاوەکانی دیکەوە توانیویانە 1600 مێگاوات کارەبا دابین بکەن”.

ئەو کات ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە 964ی راگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان وەک ژێرخان توانای بەرهەمهێانی نزیکەی 7000 مێگاوات کارەبای دەبێت، بەڵام لەبەر نەبوونی غازی پێویست بەر لەم هێرشەی سەر کۆرمۆر لە نێوان 3500 تا 4000 مێگاوات کارەبامان هەبووە.

بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر راگیرا و کرێکارێک گیانى لەدەستد...

بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر راگیرا و کرێکارێک گیانى لەدەستدا