موحەسەن و سوپەر

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە عێراق سبەینێ جێبەجێ دەکرێت

964+

توانا نەقی

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە سبەینێوە 1.5.2024 لە پارێزگاکانی عێراق دەست پێدەکات 200 بۆ 250 دینار بۆ نرخی هەریەک لە جۆرەکانی موحەسەن و سوپەر زیادکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێ چوارشەممەوە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەچێتە بواری جێبەجێکدنەوە.

بە پێی ئەو نوسراوەی کەلەلایەن کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکان دەرکراوە بە ژمارە 24213 لە رێکەوتی 30.4.2024، نرخی هەرلیترێک بەنزینی موحەسەن دەبێت بە 850 دینار و لیترێک بەنزینی سوپەر بە 1250 دینار دەفرۆشترێت لە سبەینێ 1.5.2024ـەوە.

پێش ئەم بڕیارە نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن بە 650 دینار بووە و سوپەریش بە 1000 دینار بووە واتا بۆ موحەسەن 200 دینار و بۆ سوپەر 250 دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

دەشڵێت، دەبێت جیاوازی پارە زیادەکە بەگڕێندرێتەوە بۆ کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکان و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.