نوێنەرایەتییەکانى پەروەردە هەڵدەوەشێنەوە

دادگاى فیدڕاڵى ئەو سکاڵایەى رەتکردەوە کە لە دژى سودانى تۆمار کرابوو

964+

وریا فەتاح

دادگاى فیدڕاڵى بڕیاردا بە رەتکردنەوەى ئەو داوایەی کە لە دژى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرى پەروەردە تۆمار کرابوو، سەبارەت بە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى نوێنەرایەتییەکانى پەروەردەى عێراق لە پارێزگاکانى هەرێم.

پێشتر حکومەتى عێراق بڕیاریدا بوو بە هەڵوەشاندنەوەى نوێنەرایەتییەکانى پەروەردەى حکومەتى فیدڕاڵى لە هەرسێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30.4.2024، دادگاى فیدڕاڵى بڕیاریدا بەرەتکردنەوەى داوایەکى یاسایى کە رافید ناسر عەبدولکەریم لە دژى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرى پەروەردە تۆمارى کردبوو، ئەوەش لە دژى هەڵوەشاندنەوەى نوێنەرایەتییەکانى وەزارەتى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان.

بەپێى بڕیارەکەى دادگا بێت، سکاڵاى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکەى حکومەت سەبارەت بە داخستنى نوێنەرایەتییەکانى وەزارەتى پەروەردە لە هەرسێ پارێزگاى سلێمانى و هەولێر و دهۆک، بە رەتکراوە هەژمارکراوە.

پێشتر حکومەت عێراق بڕیاریدابوو تا 30.7.2024، دەبێت سەرجەم نوێنەرایەتییەکانى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى عێراق لە هەرێمى کوردستان هەڵبوەشێنەوە.

کەواتا بەپێى بڕیارەکەى داگاى فیدڕاڵى بێت، هەڵوەشاندنەوەى نوێنەرایەتییەکانى پەرەردەى عیراق لە هەرێم، جێبەجێ دەکرێت.

دادگای فیدڕاڵی بەردەوامبوونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاک...

دادگای فیدڕاڵی بەردەوامبوونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەڵوەشاندەوە