باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر. وێنە: دەزگای هەواڵگری عێراق
لە شارێکی عێراق
ژنێک کچەکەی بۆ مادەی هۆشبەر دەفرۆشێت
میدیا گۆران
لە بەغدا ژنێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی داوە کچە بچووکەکەی بەرامبەر بە بڕێک مادەی هۆشبەر بفرۆشێت.
شەوی رابردوو دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکانی لە بەغدا راگەیاند کە چوار تۆمەتبارن و یەکێکان ژنێکە هەوڵی داوە کچە بچووکەکەی ئاڵوگۆڕ بکات بەرامبەر بڕێک مادەی هۆشبەر.
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنی دووشەممە زانیاریان پێگەیشتووە لە کۆبوونەوەی باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان دەستبەجێ تیمێکیان ئامادەکردووە و باندەکەیان دەستگیرکردووە کە سێ کەسیان پیاوبوون و یەکێکیان ژنێک بووە هەوڵی داوە کچە مێرمنداڵەکەی بەرامبەر بڕێک مادەی هۆشبەر بە باندەکە بفرۆشێت.
لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوەنەکەیاندا ناوە.