قالیباف: دوژمن توشی شۆك ده‌كه‌ین
ئاكسیۆس: بژاردەی سەربازی لە پێشهاتی ئەمریکادایە
فەرهاد حەسەن
محەمەد باقڕ قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند، هێزەکانی وڵاتەکەی ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکان و ده‌شڵێت، “هێزه‌كانمان بە ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکان دوژمن توشی شۆك ده‌كه‌ن”.
قالیباف له تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە ” هەموو جیهان لەوە تێگەیشتووه، کە ستراتیژ و بڕیاری هەڵە هەمیشە ئەنجامێکی هەڵەی لێدەکەوێتەوە، ئێمەش ئامادەین بۆ هەموو بژاردەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان ئامادەن بە شێوەیەکی بەهێز و یەکلاکەرەوە وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بدەنەوە بە شێوەیەک لەسەر بنەمای وانەکانی رابردوو و “ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرەکان”.
ئەو قسەیەی قالیباف لەکاتێکدایە، کە ئاژانسی ئاكسیۆس به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆشكی سپی بڵاویكردۆته‌وه، بڕیارە جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ستیڤ ویتکۆف نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، بیت هیگسێس وه‌زیری به‌رگری، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و بەڕێوەبەری هه‌واڵگری فیدڕاڵی ئه‌مریكا CIA تایبەت بە ئێران كۆببنه‌وه.
دەشڵێت، ترەمپ دەیەوێت رێکەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئه‌گه‌ر ئێران پێشنیازه‌كان ره‌تبكاته‌وه، بژاردەی سەربازی دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.