سێرجیۆ رۆبێرتۆ

کاپتن قسەى خۆى کرد “تا مردن لەگەڵ چاڤین”

964+

سۆما حەکیم زادە

لە دوایین یاری هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا، بارسا رووبەڕووی ڤالێنسیا بووەوە و بە ئەنجامی 2_4 توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت،بارسا لە یارییەکەی شەوی رابردوودا ئاستێکی باشی پێشکەش کردو و بەم جۆرە توانی بلیتێکى وەرزى داهاتووى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا مسۆگەر بکات.

بە گوێرەی رۆژنامەى ئاس، سێرجیۆ رۆبێرتۆ کاپتنی بارسا دوای یارییەکە وتویەتى،”سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێم کە ئێمە دڵخۆشین کە چاڤی دەمێنێتەوە، تا کۆتایی تەمەن لەگەڵ چاڤی و ستافەکەی دەبین”.

سێرجۆ، سەبارەت بە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر جیرۆنا دەڵێت، یاری داهاتوو بەرامبەر جیرۆنا بۆ ئێمە وەک یاری کۆتایی وایە، چونکە جیاوازییەکانمان تەنیا دوو خاڵە.

یانەی بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگادایە، جیرۆناش بە دوو خاڵی کەمتر لە پلەی سێیەمدایە.