"سەوزەی پێ ئاو دەدرێت"

هۆشداری لەبارەی پیسبوونی چەمی قەرەنیاغا دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین هۆشداری لەبارەی پیسبوونی چەمی قەرەنیاغا دەدات و دەڵێت، پیسییەکی زۆری تێدا کۆبووەتەوە و مەترسیی دروست کردووە.

چەند هاوڵاتییەک لەبەر بۆنی ناخۆشی چەمەکە سکاڵا دەبەنە فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین، ئەوانیش لیژنەیەک دەردەکەن و دەچنە سەر چەمەکە و دەبینن پیسییەکی زۆری تێ کراوە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە.

پشدەر مەحمود، سەرۆکی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون لە فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هاوڵاتیان پیسی و پاشماوەکانیان دەخەنە چەمەکەوە و کێڵگە پەلەوەری و مریشکفرۆشەکانیش بەهەمان شێوە پاشماوەکانیان لەوێ فڕێدەدەن.

وتیشی، “لە هەماهەنگیدا دەبین لەگەڵ شارەوانیی چوارقوڕنە تا بتواندرێت یان کامێرای چاودێری یاخود پاسەوان لەسەر چەمەکە دابدنرێت بۆ ئەوەی نەهێڵدرێت پیس بکرێت”.

چەمەکە سەرچاوی ئاوی خواردنەوە نییە، بەڵام بەروبوومێکی زۆری سەوزەی لەسەرە و پێی ئاو دەدرێت.

“ئەو ئاوە کە پیس بوو دواتر سەوزەکان پیس دەکات و خواردنیان مەترسیی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات”، ئەوەش قسەی پشدەر مەحمودە.

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی ...

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی هەیە