لە شەقامی عەرەفەی کەرکوک

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا؛ چوار کەس بەسەختی برینداربوون

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە شەقامی عەرەفەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، ئۆتۆمبێلەکە سووتا و چوار کەس بەسەختی برینداربوون.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان ئاڵتیمایە، چوار کەسی تێدابووە، هەر چواریان بە سەختی برینداربوون و یەکێکیان باری تەندروستی زۆر خراپ بووە و گومان دەکەین گیانی لەدەستدابێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایی ئۆتۆمبێلەکە زۆر بووە و دوای ئەوەی لە تاسەیەکی سەر جادەکەی داوە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە چەند دارێکی نزیک شەقامەکەدا کێشاوە، چەند دارێکی شكاندووە و وەرگەڕاوە، دەستبەجێ ئاگری گرتووە و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سووتاوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری