جامی ئاسیا
عێراق به ژاپۆن دۆڕا و هێشتا هیوای ئۆڵمپیادی له ده‌ست نه‌داوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یاریی پێش كۆتایی جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن دۆڕا، به‌ڵام هێشتا هه‌لی گه‌یشتن به ئۆڵمپیادی پاریسی له ده‌ست نه‌داوه.
یارییه‌كه له قه‌ته‌ڕ كرا و ژاپۆت به 2-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌مه‌ش گه‌یشته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و له‌وێ به‌رامبه‌ر ئۆزباكستان یاریی ده‌كات.
عێراقیش چاوه‌ڕێی یاریی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م ده‌كات، كه به‌رامبه‌ر ئیندۆنسیا یاریی ده‌كات.
پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان (ئۆڵمپی) له قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌وه سێ كورسی و نیوی كیشوه‌ری ئاسیا دیاریی ده‌كرێت بۆ به‌شداریكردن له ركابه‌ریی تۆپی پێی ئۆڵمپیادی هاوینه‌ی 2024 له پاریس.
ئێستا ژاپۆن و ئۆزباكستان به فه‌رمی گه‌یشتنه ئۆڵمپیاد و له عێراق و ئیدۆنیسیاش یه‌كێكیان سه‌رده‌كه‌وێت، دۆڕاوه‌كه‌شیان یاریی پاشكۆ به‌رامبه‌ر تیپێكی ئه‌فریقا ده‌كات، كه ئه‌ویش هه‌لێكه بۆ گه‌یشتن به ئۆڵمپیاد.