ماددەی هۆشبەر
سه‌نته‌ریان بۆ دروست ده‌كرێت
تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سلێمانی كۆده‌كرێنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە پارێزگای سلێمانی بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی چارەسەرکردنی تووشبوانی مادەی هۆشبەر دروست ده‌كرێت، به‌ڵام ماوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی زۆری پێده‌چێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پارێزگای سلێمانی بەردی بناغەی سەنتەرێکی تایبەتمەند به چارەسەرکردنی ئالوودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان دانرا.
یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌یه‌كی وا له سلێمانی بێته ئه‌نجامدان، به‌ڵام بڕیارە لە ماوەی حەوت ساڵدا جێبه‌جێ بكرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. ره‌هێل فه‌ره‌یدوون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه، سەنتەرەکە بە ستانداردێكی جیهانی دروست ده‌كرێت، كه تێیدا چارەسەری ئالوودەبوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ژیانی ئاسایی خۆیان.
وتیشی، سەنتەرەکە بەرنامەی چاکسازی و چاودێری بۆ ئەو گەنجانە دابین دەکات، کە بەدەست ئالوودەبوونەوە دەناڵێنن، كه یارمەتیان ده‌دات بۆ چاکبوونەوە.