پارەیان پێمەدەن

شارەوانی سلێمانی لەبارەی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

964+

فەهمی نەبی

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری چێشخانە، رێستۆرانت، هۆتێل، نەخۆشخانە تایبەتەکان و وپێشەنگاکان دەکات، گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک ئەرکی شارەوانییە و تەنیا شارەوانی مافی کۆکردنەوەی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، لەماوەی رابردوودا چەند حاڵەتێک هەبووە کەسانێک بەناوی شارەوانی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکیان وەرگرتووە، خەڵک هاتووە لای شارەوانی سکاڵای کراوە، بۆیە بەپێی بڕیاری ژمارە 126ی ساڵی 2017ی ئەنجومەنی وەزیران تەنیا لایەن کە پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک وەرگرێت، شارەوانییە.

بەوتەی زەردەشت رەفیق، ئەم بڕیارە تەنیا کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون ناگرێتەوە کە های کۆستن.

لە سنووری شارەوانی سلێمانی، رۆژانە هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوەو بەشێکی زۆری لە کارگەی ریسایکلینی تانجەڕۆ دووبارە چارەسەر دەکرێت.

بەنداوی دەربەندیخان لە 11 تۆن خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە

بەنداوی دەربەندیخان لە 11 تۆن خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە

دوکان کەوتووەتە ژێر زبڵ و داربڕەکانی سلێمانییش وازناه...

دوکان کەوتووەتە ژێر زبڵ و داربڕەکانی سلێمانییش وازناهێنن