قه‌زوانەکەی پێگه‌ییوه به‌ڵام بنێشته‌كه‌ی ماوه
گوندێكی بنارى قه‌ندیل (داره‌به‌ن)ه‌كانى به‌كرێ ده‌دات بۆ دروستكردنى بنێشتى كوردى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندێكی بنار قه‌ندیل ده‌ستى به بانگه‌واز كردووه بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ى خه‌ڵكی گونده‌كه‌یانن و ده‌یانه‌وێت له داره‌به‌نه‌كان بنێشتى كوردی دروست بكه‌ن، داواده‌كات، ئه‌گه‌ر خوازیارن ئه‌نجومه‌نى گوند ئاگادار بكه‌نه‌وه، ده‌نا ده‌یده‌نه كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه‌یان.
به‌شێكی زۆرى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل دارى جۆرى (داره‌به‌ن)یان هه‌یه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیشه به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و داره بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى به‌كارده‌هێنن و داهاتى ساڵانه‌كه‌ى كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى گونده‌كانیان.
داره‌به‌ن، دوو به‌رهه‌مى سه‌ره‌كى هه‌یه، یه‌كه‌میان قه‌زوان به‌چه‌ند جۆرێكی به‌كارده‌هێندرێت بۆ خواردن له‌به‌هار پێده‌گات، دووه‌میشیان له هاوین بنێشته تاڵى لێ به‌رهه‌م دێت، كه دواتر بنێشتى كوردى لێ دروست ده‌كرێت.
سامان كاسكانى، هاوڵاتییه‌كی گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیل و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گونده‌كه‌یانه به 964ـى وت، بانگه‌وازمان بۆ خه‌ڵكى گوند كردووه بۆ به‌كرێگرتنى داره‌به‌نه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانه‌وێت، ناچارن بیده‌نه خه‌ڵكانى ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه‌یان.
وتیشی “ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه‌یان له پشده‌ر و بیتوێن، داوای به‌كرێگرتنى ئه‌و دارانه‌یان كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو خه‌ڵكى گونده‌كه‌مان هه‌بێت نایده‌ینه ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه”.
ئه‌نجومه‌نى گوندى كاسكان له‌ساڵى پاره‌وه بڕیاره‌یان داوه، به‌رهه‌مى ئه‌و جۆره داره بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گونده‌كه‌یان به‌كاربهێنن.
به‌قسه‌ى سامان، لیژنەیه‌كیان پێكهێنا‌وه بۆ به‌كرێدانى داره‌به‌نه‌كانى سنووره‌كه‌یان و داهاته‌كه‌شی بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و مرۆییه‌كانى گونده‌كه به‌كارده‌هێنینه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌م هاوڵاتییه، له سنوورى گونده‌كه‌یان نزیكه‌ى 10 هه‌زار داره‌به‌ن هه‌ن و له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیلیش به‌هه‌زاران له‌و داره هه‌یه كه پێشبینى ده‌كرێت به‌رهه‌می ساڵانه‌ی به گشتى دوو تۆن بینێشت بێت.