کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان - فۆتۆ: 964
هەفتەی ئاییندە
یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە
964+
پەری ساڵح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم بۆ نیشتمان پێنجشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات.
بەپێی بڕیارەکە رێکەوتی 4ـی حوزەیرانی 2026 ، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان کە لە هەزار و 27 حاجی پێکدێن، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنەوە کانی نیشتمان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای ئەم کاروانە، حاجیانی دیکەش بەپێی خشتەیەکی رێکخراو لە گەڕانەوە بەردەوام دەبن، بەڵام تاوەکوو ئێستا وادەی کۆتایی هاتنی تەواوی پرۆسەی گەڕانەوەی سەرجەم حاجیان دیاری نەکراوە.