جامی ئاسیا
ئه‌مڕۆ عێراق و ژاپۆن بۆ بلیتی پاریس یاریی ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق یارییه‌كی زۆر گرنگی هه‌یه له پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان، كاتێك له قۆناغی پێش كۆتاییدا رووبه‌ڕووی ژاپۆن ده‌بێته‌وه.
عێراق ئه‌گه‌ر یارییه‌كه بباته‌وه، بلیتی گه‌یشتن به ركابه‌ریی تۆپی پێی ئۆڵمپیادی پاریس به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌چێته یاریی كۆتایی، هه‌رچه‌نده رازی شنه‌یشل راهێنه‌ری ئۆڵمپیی عێراق، كاره‌كه به قورس و زه‌حمه‌ت ده‌زانێت.
رازی شنه‌یشل له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی پێش یارییه‌كه رایگه‌یاند، هیوا و ئامانجیان بردنه‌وه و گه‌یشتنه به ئۆڵمپیادی پاریس، یاریزانه‌كان ئاماده‌ن و یارییه‌كه‌ش پاڵنه‌رێكی باشه بۆ یاریزانه‌كان، كه هیوای گه‌یشتن به ئۆڵمپیاد به‌ده‌ست بهێنن.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:30ی ئێواره له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت.
عێراق ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ش نه‌باته‌وه، هێشتا هیوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات بگاته ئۆڵمپیادی پاریس، كه ئه‌م هاوینه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.