"پێویست ناکات یانەکە لەوە زیاتر وێران بێت".

جێگرى سەرۆکى یانەى هەولێر دەستى لەکارکێشایەوە

964+

وریا فەتاح

جێگرى سەرۆکى یانەى هەولێر دەستى لەکارکێشایەوە و دەڵێت، هاوکارى ناکرێن و پێویست ناکات یانەکە لەوە زیاتر وێران بکرێت.

محەمەد خۆشناو، جێگرى سەرۆکى یانەى هەولێر بە 964ـى وت،”نامەى دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەش کردووە، چونکە یانەکە هاوکارى ناکرێت و هیچ پاڵپشتییەک بۆ یانەکەم بەدى ناکەم”.

ئەو پێى وایە ئەگەر هاوکارى نەکردنى یانەکە پەیوەستە بەو کەسانەى لە دەستى کارگێڕى یانەکەن، ئەوا دەستلەکارکێشانەوەکەى بۆ ئەوەیە ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت و هاوکارى یانەکەى بکرێت.

هەرچەند بە وتەى محەمەد خۆشناو ساڵى رابردوو هاوکارییەکى باشى یانەى هەولێر کراوە، بەڵام لەم وەرزەدا هیچ پاڵپشتییەکى دارایى بۆ یانەکە نەبووە، نە لەلایەن حکومەت نە لەلایەن پارێزگاوە.

محەمەد خۆشناو داواى لەسەرۆک و کارگێڕى یانەکەى کردووە، بە کۆمەڵ بایکۆت بکەن و دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکەن، بەڵام وەک خۆى وتى،”ئەوان بەو داواکارییە رازى نەبوون بۆیە من بەتەنها دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەش کردووە

محەمەد خۆشناو، یاریزان و کاپتنى پێشوى یانەکە بووە و یەکێک لە ئەستێرە ناودارەکانى تۆپى پێى کوردستان و عێراق بوو، هەروەها گۆڵکارى مێژوویى یانەى هەولێریشە.

پێش خۆشناو، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و ته‌ها قادر سكرتێری یانه‌كه‌ش ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

هەولێر نەیتوانى لە یانەى کۆتا ریزبەندى بباتەوە

هەولێر نەیتوانى لە یانەى کۆتا ریزبەندى بباتەوە