سێ کەسیش بریندارن
رووداوێکى قورسى هاتوچۆ؛ سێ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە
فەرمان مەلاحەسەن- راپەڕین
لە رێگاى رانیە بۆ قەڵادزێ لە نزیک گوندى قوڕەگۆ، رووداوێکى سەختى هاتوچۆ روویداوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسى دیکەش بریندارن.
فریاکەوتنى نەخۆشخانەى رانیە وێڕاى پێشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان، روونیشى کردووەتەوە کە یەکێک لە بریندارەکان دۆخى تەندروستى ناجێگیرە
عەلى عەبدوڵا، وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى راپەڕین بە 964ـى وت،”رووداوەکە بەهۆى تیژڕۆییەوە روویداوە و شۆفێرى تۆیۆتا کامرییەکە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و بووەتە هۆى گیانلەدەستدانى دایکێک و دوو منداڵەکەى، شۆفێرەکە و منداڵێکى دیکەش بریندارن”.
روونیشى کردەوە، سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن”.
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 1:50:
بەپێى ئەو زانیاریانەى پەیامنێرى 964 لە کەسوکارى ئەو خێزانە وەرى گرتووە، یەکێکى تر لە بریندارەکان کە منداڵێکى چوار ساڵانە، گیانى لەدەستداوە، بەمەش کۆى ئەو کەسانەى لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بوون بە 4 کەس.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح